14 کاتژمێر پێش ئێستا 118 جار خوێنراوەتەوە

پارتەكەی نەتانیاهوو ئیدارەی پێشووی بایدن بە هەوڵدان بۆ خستنی حكومەت تاوانبار دەكات

پەیام 

پارتی لیكۆدی زایۆنی بەهۆی پێدانی پارە بە ڕێكخراوە چەپەكان بە ئامانجی خستنی حكومەتی ڕاستڕەوی توندڕەو، ئیدارەی پێشووی جۆو بایدنی سەرۆكی ئەمریكای بە دەستوەردان لە كاروباری قەوارەی زایۆنی تۆمەتبار كرد. 

پارتی لیكۆدی زایۆنی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئەوەی دەبینرێت باوەڕپێ نەكراوە، دەستوەردانێكی دەرەكی بەرفراوان هەبووە لە هەوڵدان بۆ گۆڕینی حكومەتێكی ڕاستڕەو لە ئیسرائیل، وتیشی: كۆنگرێسی ئەمریكا لەم دواییانەدا بەڵگەی فەڕمی بڵاوكردووەتەوە، كە ئیدارەی جۆو بایدن نزیكەی ملیارێك دۆلاری وەك مینحە بە ڕێكخراوە چەپە ئیسرائیلییەكان داوە، بە هەوڵێك بۆ تێكدانی ئارامی حكومەت ناوزەدی كرد. 

پارتەكەی نەتانیاهوو بانگەشەی ئەوەشی كرد، ئەو پارەپێدانە هۆكار بووە بۆ قوڵبوونەوەی دابەشبوونی نێوخۆیی كۆمەڵگەی ئیسرائیلی، بووەتە هۆی هەڵنان بۆ ڕەتكردنەوەی سیاسی و هەڵگەڕانەوە لە دژی حكومەت. 

هەرچەندە ئیدارەی پێشووی جۆو بایدن بەردەوام چەك و كەرەستەی سەربازی زۆر و گەورەی ڕەوانەی قەوارەكە كردووە و پشتیوانی سیاسیی هەواڵگری پێشكەشی حكومەتەكەی نەتانیاهوو كردووە لە كۆمەڵكوژییەكانی سەر كەرتی غەززەدا، سەرەڕای ئەوە پارتی لیكۆد دەڵێت: چەند لایەنێك لەنێو ئیدارەكەی بایدن پارەیان بە ڕێكخراوە چەپەكان داوە و هەروەها لەڕێی ژمارەیەك نێوەندگیر و ڕێكخراوەوە كە پەیوەندییان بە حەماسەوە هەیە، بەشداریان لە هەڵمەتە نێودەوڵەتییەكانی لە دژی ئیسرائیل كردووە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ڕووبەڕووبووەنەوەكان لە سووەیدا بەردەوامە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتەكەی نەتانیاهوو ئیدارەی پێشووی بایدن بە هەوڵدان بۆ خستنی حكومەت تاوانبار دەكات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هیچ بژاردەیەك جگە لە ڕێككەوتن بە مەرجی بەرەى بەرەنگاری لەبەردەست ئیسرائیل نییە"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەبو عوبەیدە: لە چەند مانگی ڕابردوودا سەدان سەربازی دوژمنمان كوشتووە و بریندار كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری خامنەیی: هیچ پێشنیازێك بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا لەئارادا نییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. ڕووبەڕووبوونەوەی توندی نێوان هۆزە عەرەبیەكان و دروزییەكان بەردەوامە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى بەردەوامى هێرشەکانەوە دەیان غەززەیی دیکە بوونە قوربانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بە هۆی هێرشی رژێمی زایۆنییەوە، ٢٦ هاووڵاتی لە غەززە شەهید بوون

سەرەتا