12 کاتژمێر پێش ئێستا
1306 جار خوێنراوەتەوە
له‌م مانگه‌دا تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت
پەیام
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت: چاوه‌ڕێن تاكو ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی وه‌رزی داهاتووی حه‌ج ئه‌نجام بدرێت.
كاروان ستونی وته‌بێژی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی تیروپشكی ناوی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی 2026 دوا كه‌وتووه، وتیشی: هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه، بوونی هه‌ڵه و كه‌موكوڕی بووه له مامه‌ڵه‌كانی به‌شێك له هاووڵاتیاندا، كه تاكو ئێستا چاره‌سه‌ریان نه‌كردووه، چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ین تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه تیروپشكه‌كه ئه‌نجام بدرێت و ناوی ئه‌و كه‌سانه ڕابگه‌یه‌نین كه ده‌رچوون.
كاروان ستونی ڕایشیگه‌یاند: ئه‌مساڵ ده‌رفه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه تاكو ئێستا حه‌جیان نه‌كردووه، وتیشی: له ئێستادا سه‌رقاڵی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ین كه بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ خۆیان تۆمار كردووه و به‌شێكی زۆری پرۆسه‌كه ته‌واو بووه، هه‌روه‌ها وتی: بۆ پێدانی چانس به‌و كه‌سانه‌ی تاكو ئێستا حه‌جیان نه‌كردووه، ئه‌مساڵ ده‌رفه‌ت به‌و كه‌سانه نادرێت كه پێشتر فه‌ریزه‌ی حه‌جیان ئه‌نجام داوه.
سه‌باره‌ت به ئافره‌تانیش ڕایگه‌یاند: هه‌ر ئافره‌تێك پێشتر حه‌جی كردبێت ناتوانێت جارێكی دیكه حه‌ج بكاته‌وه، بۆ پیاوانیش ئه‌گه‌ر پێشتر حه‌جیان كردبێت، ته‌نیا ده‌توانن وه‌ك مه‌حره‌م له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا حه‌ج بكه‌نه‌وه.
له هه‌مان كاتدا وتی: مامۆستایانی ئایینی ئه‌گه‌ر پێشتر له حه‌جی ئاسایی‌دا ناویان ده‌رچووبێت، وه‌ك ڕێنیشانده‌ری ئایینی ده‌رفه‌تیان پێ نادرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە