12 کاتژمێر پێش ئێستا
209 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عەلی باپیر: شەڕی لافاوی ئەقسا کۆتایی پێنەهاتووە
پەیام
ئیسطهنبول.. مامۆستا عەلی
باپیر بەشداری لە دیداری دەوری هەماهەنگی دامەزراوەکانی زانایانی ئوممەتدا کردوو
وتەیەکی پێشکەش کردوو رایگەیاند: شەڕی لافاوی ئەقسا کۆتایی پێنەهاتووە، بەڵکوو ئەم
جەنگە درێژەی دەبێت و تاوەکوو کێشەی فەلەستین و ئەقسا بەتەواوی چارەسەر نەبێت
کورتەی وتاری مامۆستا عەلی باپیر:
مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی
کوردستان، بەشداریی لە دیداری دەوری هەماهەنگی دامەزراوەکانی زانایانی ئوممەتدا
کرد، کە لە لایەن هەماهەنگی زانایانی پێشەوا بۆ سەرخستنی قودس و فەلەستین ڕێک
خرابوو.
لەم کۆبوونەوە گرنگەدا، مامۆستا عەلی باپیر گوتارێکی
فرەڕەهەندی پێشکەش کرد.
تەوەرە سەرەکییەکانی گوتارەکە:
•فەلەستین
و قودس: پرسێکی جیهانیی ئیسلامیی: مامۆستا عەلی باپیر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە
پرسی فەلەستین و ئازادکردنی قودس، پرسێکی تایبەت نییە بە نەتەوەی عەرەب یان
فەلەستینییەکان بەتەنیا، بەڵکوو پرسێکی پەیوەست و چارەنووسسازە بۆ تەواوی
موسڵمانانی جیهان.
•تۆفانی
ئەقسا: پێوەرێک بۆ موسڵمانانی ڕاستەقینە: وەک خاڵێکی وەرچەرخان، "تۆفانی
ئەقسا" و جەنگی سەر غەززە، بوونەتە پێوەرێکی یەکلاکەرەوە بۆ ناسینەوەی
مسوڵمانانی ڕاستەقینە، نەک تەنها لە فەلەستین، بەڵکوو لە سەرانسەری جیهانی
ئیسلامیدا.
•زیندووکردنەوەی
قەزیەی فەلەستین: "تۆفانی ئەقسا" بووە هۆی زیندووکردنەوە و گەڕاندنەوەی
قەزیەی فەلەستین بۆ پێشەوەی بابەتە گەرمەکانی ڕۆژ.
•سەربەرزیی
موجاهیدان و دانیشتووانی غەززە: موجاهیدانی غەززە و دانیشتووانە خۆڕاگرەکەی، بە
ئازایەتی و قوربانیدانی بێوێنەیان، سەری ئوممەتی ئیسلامییان بەرز کردووەتەوە.
ئەوان مافێکی گەورەیان بەسەر کۆی موسڵمانانی جیهانەوە هەیە کە پشتیوانییان لێ بکەن
و هاوکارییان بن.
•لێکەوتەکانی
جەنگی لافاوی ئەقسا: شەڕی لافاوی ئەقسا کۆتایی پێنەهاتووە، بەڵکوو ئەم جەنگە
درێژەی دەبێت و تاوەکوو کێشەی فەلەستین و ئەقسا بەتەواوی چارەسەر نەبێت، کۆتایی
نایەت. پشتیوان بە خوای بەرز، ئەو ڕۆژە نزیکە.
•ئیدانەکردنی
کۆمەڵکوژیی سودان: مامۆستا عەلی باپیر بەتوندی ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کرد کە
لە ئێستادا دەرهەق بە خەڵکی بێتاوانی سودان ئەنجام دەدرێن. بێدەنگیی ڕێکخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم بارەیەوە، جێگەی پرسیار و گومانە.
•بانگەواز
بۆ ئاشتی و یەکگرتوویی لە سووریا: داوای لە کورد و عەرەب لە سووریا و سەرجەم
نەتەوە مسوڵمانەکانی دیکە کرد کە کار بۆ ئاشتی، لێکتێگەیشتن و یەکگرتن لەسەر خاڵە
هاوبەشەکان بکەن، خۆشیان بەدوور بگرن لە داخراویی و دەمارگیریی و کاریگەر بوون بە
ئەجێندا دەرەکییە نەرێنییەکان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە