1 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
پاش ڕاگواستنیان؛ هاووڵاتیانی گوندی لاجان گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان
پاش هه‌شتنۆ كاتژمێر ئاواره‌كردنیان و كۆچپێكردنیان له گونده‌كه‌یان، دانیشتووانی گوندی لاجان گه‌ڕانه‌وه ناو گونده‌كه‌یان، پاش ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ژێر فشاردا به كشانه‌وه له گونده‌كه ڕازی بوون.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منیی سه‌ر به پارتی چووه‌ته سه‌ر گوندی لاجان و ماڵ و حاڵی به خه‌ڵك چۆڵ كردووه، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له هه‌زار كه‌س له ژن و منداڵ و پیر ئاواره‌ی بوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزی زیاتری ئه‌منی له هه‌ولێره‌وه ڕه‌وانه‌ی گوندی لاجان كرا و، دۆخێكی ئه‌منیی توند به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سه‌پێندرا، ئه‌وه‌ش دانیشتووانی گوندی لاجان و هه‌ركییه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌شی تووڕه‌تر كرد، به‌وهۆیه‌وه له چه‌ندین شوێن خۆپیشاندانی فراوان سه‌ری هه‌ڵدا.
دواجار هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به پارتی له‌ژێر فشاری ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی هه‌ركییه‌كاندا، ناچار به داواكاریی هه‌ركییه‌كان ڕازی بوون، له گوندی لاجان كشانه‌وه و، به‌ڵێنی ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه‌كانیشیان داوه.
دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی گوندی لاجان له‌به‌رده‌م پاڵاوگه‌ی نه‌وتی لاناز خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا، له به‌رانبه‌ردا پاسه‌وانانی پاڵاوگه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستڕێژی گولله‌یان لێ كردن، به‌و هۆیه‌وه پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دروست بوو، له ئه‌نجامدا به‌لای كه‌مه‌وه كه‌سێك كوژرا و نزیكه‌ی 10 كه‌سیش بریندار بوون.
به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌كانی خۆیان، هه‌ندێك له منداڵانی گوندی لاناز بۆ په‌یامنێر په‌یام دوان، پێكه‌وه گوێیان لێ ده‌گرین...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە