1 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
ساڵێك بەسەر یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تێدەپەڕێت
پهیام
ئەمڕۆ یەك ساڵ بەسەر یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تێدەپەڕێت كە تا ئێستا بە تەواونەكراوی ماوەتەوە.
دوای یەك ساڵ لە دەستبەكار بوونی پەرلەمان، تەنیا مووچە بۆ پەرلەمانتاران بڕاوەتەوە و دامەزراوەكە بە پەكخراوی ماوەتەوە.
پارتی و یەكێتی لەبەر ململانێی پۆست پێكهێنانی حكومەت و كۆبوونەوەكانی پەرلەمانیان پەكخستووە و، ئەو لایەنە ئۆپۆزسیۆنانەی كە بەشداریی پەرلەمانە دیزانیكراوەكەی كوردستانیان كرد، لە پەكخستنی پەرلەمان بێدەنگن.
كۆمەڵی دادگەری هەر لە دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانەوە ڕایگەیاند ئەم پەرلەمانە دیزاینكراوە سەرپێ ناكەوێ و تاكە بژاردە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنە كە كۆمەڵی دادگەری وەكوو تاكە لایەن زیاتر لە ساڵێك لەمەوبەر داوای كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە