1 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ردۆغان: پلانی ئاشتی ڕێڕه‌وی برایه‌تی له ناوچه‌كه‌دا داده‌مه‌زرێنێت
په‌یام
سه‌رۆككۆماری توركیا له باره‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی ڕایگه‌یاند: ئه‌و ڕێره‌وه برایه‌تییه‌ی كه له ناوچه‌كه داده‌مه‌زرێت، پلانه قێزه‌ونه‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شنێتێته‌وه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "توركیا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی له ده‌وروبه‌رێتی، پێگه‌ی خۆی وه‌ك دوورگه‌یه‌ك سه‌قامگیر له ئارامی و ئاسایش‌دا پاراستووه" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له هه‌وڵدان له ڕێگه‌ی قۆناغی توركیای بێ تیرۆر، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌پێدانی ئابووری، ئاشتی و برایه‌تی له‌ناو ببه‌ین.
سه‌باره به دواپێشهاته‌كانی پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند "ئه‌و ڕێره‌وه برایه‌تییه‌ی كه له ناوچه‌كه داده‌مه‌زرێت، پلانه قێزه‌ونه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شنێتێته‌وه، یارییه تێكده‌رانه‌كان تێك ده‌دات و ده‌رگای به‌ڕووی سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌كاته‌وه، وتیشی: له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی دوور له هاندان، كرده‌وه‌ی ئیستفزای و هه‌ڵچوون، ئه‌و دۆخه له هێزه‌وه بگۆڕین بۆ كرده‌وه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: هه‌زاران ساڵه دڵمان له‌گه‌ڵ خوشك و برایانی كورد و عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه لێده‌دات، له داهاتووشدا هه‌ر وا ده‌بێت، پێشیوابوو كه سه‌ده‌ی 21ی توركیا بۆ سه‌ده‌ی نوێی ئه‌و وڵاته ده‌گۆڕن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە