1 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداده‌و ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له جیهان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ مایكڵ ڕیگاس، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غداد و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه پێشوازیی لێ كرا.
باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له به‌غداد ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی ریگا‌س بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌مریكا و عێراقه و ئامانج لێی پشتیوانیكردنی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی په‌یوه‌ست به سه‌روه‌ری و گه‌شانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه.
ڕاشیگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ ڕیگاس له هه‌ولێر ده‌بێت و به‌شداری ده‌كات له كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی له جیهان.
باڵه‌خانه‌ی نوێی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له ساڵی 2018ـه‌وه ده‌ست به دروستكردنی كراوه. ڕووبه‌ره‌كه‌ی 200 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه و ده‌كه‌وێته ڕێگه‌ی نێوان شاری هه‌ولێر و شارۆچكه‌ی پیرمام، تێچووی دروستكردنه‌كه‌شی 600 ملیۆن دۆلار بووه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو، مایكڵ ڕیگاس به سه‌ردانێك ده‌گاته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جگه له عێراق سه‌ردانی توركیا و قه‌واره‌ی زایۆنییش ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە