1 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی عێراقه‌وه كۆ ده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی عێراقه‌وه كۆ ده‌بێته‌وه و دوایین پێشهاته‌كانی وڵاته‌كه تاوتوێ ده‌كات.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كمان بۆ كاروباری عێراق "یۆنامی" ڕایگه‌یاندووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دانیشتنێك تایبه‌ت به بارودۆخی عێراق ئه‌نجام ده‌دات.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له دانیشتنه‌كه‌دا محه‌مه‌د حه‌سسان، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی یۆنامی وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و تیایدا دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منی و مرۆییه‌كانی عێراق و هه‌وڵ و هاوكارییه‌كانی یۆنامی بۆ وڵاته‌كه ده‌خاته ڕوو.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی عێراقه‌وه دوای ئه‌وه دێت،شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له نزیك چه‌مچه‌ماڵ و به‌و هۆیه‌وه وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌ی غازی سرووشتی به ته‌واوی ڕاگیرا و كاره‌بای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ بۆ كه‌متر له پێنج كاتژمێر كه‌م بووه‌وه.
هه‌رچه‌نده به فه‌رمی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر ڕانه‌گه‌یه‌نرا به‌لام زانیارییه نافه‌رمییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن گرووپێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە