1 کاتژمێر پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
هێشتا سوننه‌كانی عێراق كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری نه‌كردووه
په‌یام
سه‌ركرده‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی سیاسی نیشتیمانی سوننه‌كان رایگه‌یاندووه، شه‌ش ناو له لایه‌نه سونییه‌كانه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاندیدن، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه نافه‌رمییه.
عه‌مار عه‌ززاوی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی سیاده‌ی سوننه‌كان رایگه‌یاندووه، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سابت عه‌باسی، سالم عیساوی، مه‌حمود قه‌یسی، محه‌مه‌د ته‌میم و موسه‌نا سامه‌ڕائی كاندیدی ناوهێنراوو نافه‌رمین بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
سه‌ركرده سونییه‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌و ناوانه له‌ناو لایه‌نه سونییه‌كاندا بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسیان لێوه ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا لایه‌نه سونییه‌كان له‌سه‌ر ناوێكی دیاریكراو و كاندیدێك بۆ پۆسته‌كه ڕێكه‌وتنیان نه‌كردووه.
عه‌مار عه‌ززاوی ئه‌وه‌شی وتووه، پێ ده‌چێت له‌دۆخی ڕێنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كاندا ناوێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاندیدانه بۆ پۆسته‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه، به تایبه‌تی له‌كاتێكا كه پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت خێرا بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە