2 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
عێراق ده‌یه‌وێت كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌سره به كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان بدات
په‌یام
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بانگهێشتی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت له به‌سره به‌ڕێوه ببه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای لۆك ئۆیلی ڕووسی، كه كێڵگه‌ی ڕۆژئاوای قوڕنه له پارێزگای به‌سڕه به‌ڕێوه ده‌بات، كه‌وته به‌ر سزاكانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا. ئه‌و كێڵگه‌یه‌ش گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتیی عێراقه و 14 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ڕأگه‌یه‌نراوێكدا بانگهێشتی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مریكای كردووه، بۆ به‌رده‌وامیدان به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بێن و له پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی رۆژئاوای قوڕنه‌ی 2 به‌شدار بن.
وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕایگه‌یاندووه، به‌شداریی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی به‌غداد و واشنتۆن ده‌كات و ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مریكی بۆ كه‌رتی نه‌وتی عێراق.
جێی باسه مانگی ڕابردوو ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، كۆمپانیای ئیسكۆن مۆبێلی ئه‌مریكی دانوستانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا سزادراوه ڕووسیه‌كه ده‌ست پێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پشكه‌كانی له‌و كێڵگه نه‌وتییه‌ی به‌سره لێ بكڕێته‌وه.
به‌سڕه زۆرترین نه‌وتی عێراق دابین ده‌كات و كێڵگه‌ی قوڕنه‌ی 2یش رۆژانه نزیكه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كۆمپانیای لۆك ئۆیل-ی ڕووسیش به‌هۆی سزاكه‌ی ئه‌مریكاوه پێویسته تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ده‌ست له كاركردن له كێڵگه‌كه هه‌ڵبگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە