1 کاتژمێر پێش ئێستا
166 جار خوێنراوەتەوە
پارێزگاری كهركووك پیرۆزبایی له ساڵیادی پهیام دهكات
پهیام
بەبۆنەی یادی ١٨ ساڵەی دەستپێكی پەخشی کەناڵی ئاسمانیی (پەیام) پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی هونەری و ڕۆژنامەوانیی کەناڵەکەتان دەکەین، هیواخوازین هەمیشە لە پێشکەوتن و داهێناندا بن.
ئێمە لە کەرکوک، بە بایەخەوە لە ڕۆڵی دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەڕوانین بۆ چەسپاندنی پێکەوەژیان و گەیاندنی ڕاستییەکان، هیوادارین کەناڵەکەتان بەردەوام بێت لەسەر ئەو ڕێچکە پیشەییەی کە گرتوویەتەبەر.
دووبارە پیرۆزبایتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
ڕێبوار تەها
پارێزگاری کەرکوک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە