1 کاتژمێر پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سوریا نیه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند كه له ئێستادا وڵاته‌كه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی سووریادا نییه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له عومان، عه‌باس عه‌راقچی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تاران هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی دبلۆماسی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق نیه و به وردی و به‌بێ په‌له‌كردن چاودێریی پێشهاته‌كانی سووریا ده‌كات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ گوشارێك له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی نییه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و له‌م قۆناغه‌دا خوێندنه‌وه بۆ دۆخی مه‌یدانی و سیاسی به ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌زانن به‌ر له هه‌ر بڕیارێك.
له لایه‌كی دیكه‌وه ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ده‌ست له كاروباری سووریا وه‌رناده‌ن، به‌ڵام هۆشداریدا له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌وره بووه‌ته‌وه كه ڕه‌نگه ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌و ناوچانه‌ی ئیسرائیل له سووریا داگیریكردوون ڕووبه‌ره‌كه‌یان له كه‌رتی غه‌ززه گه‌وره‌تره، هیواشی خواست كه سووریا جارێكی دیكه ببێته‌وه به ناوه‌ندی سه‌قامگیری نه‌ك قه‌یران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە