1 کاتژمێر پێش ئێستا
1435 جار خوێنراوەتەوە
دانه‌غاز ڕه‌تی ده‌كاته‌وه سوودانی داوای ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی غازی كردبێت
میدیای ئه‌مریكا ده‌ڵێت سوودانی داوای كردووه جارێ به‌رهه‌مهێنانی غاز له كۆرمۆر ده‌ست پێ نه‌كاته‌وه، دانه‌غازیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی بڵاوی كرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای كردووه، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه ئه‌منییه‌كان له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر بڵاو نه‌كرێته‌وه، به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌كه ده‌ست پێ نه‌كاته‌وه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌ڵێت، سوودانی بۆچوونی وا بووه پێویسته ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كۆرمۆر ڕابوه‌ستێت تا ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ڵام هه‌رێم سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی غاز ده‌ست پێ بكاته‌وه چونكه فشاری زۆری خه‌ڵكی كوردستانی له‌سه‌ر بووه به‌هۆی نه‌مان و كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانییه‌وه.
له وه‌ڵامدا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه به ته‌واوی بێ بنه‌ما و هه‌ڵه‌یه و نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران به هیچ شێوه‌یه‌ك داوایان لێ نه‌كردوون به‌رمه‌هێنانی غازی سرووشتی ڕابگرن.
كۆمپانیای دانه‌غاز ڕاشیگه‌یاندووه: سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به ڕوونی خواستی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌ربڕیوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە