1 کاتژمێر پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
دۆخی گوندی لاجان ئاسایی نه‌بوه‌ته‌وه
دۆخی گوندی لاجان ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه و هێز و چه‌كی قورس له‌ناو گونده‌كه ماون، پرۆسه‌ی خوێندنیش په‌كی كه‌وتووه. هاوكات له قه‌زای خه‌باتیش دۆخی ئه‌منیی توند سه‌پێندراوه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هێزه ئه‌منییه‌كانی پارتی چوونه سه‌ر گوندی لاجان له نزیك پاڵاوتگه‌ی لاناز، خه‌ڵكی گونده‌كه به كۆمه‌ڵ ماڵه‌كانی خۆیان به‌جێهێشت. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی به‌دوادا هات، دره‌نگانێكی دوێنێ شه‌و خه‌ڵكی گونده‌كه گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانی خۆیان وبه‌رپرسانی ئه‌منی و ئیداریی پارتی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون و دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه, به‌ڵام دۆخی نائاسایی هێشتا به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیارییه‌كان هێشتا سیمای سه‌ربازی به ناوچه‌كه‌وه دیاره و ئۆتۆمبێل و ئامێره سه‌ربازییه‌كانی وه‌ك هامه‌ر و باجه‌ر و دۆشكه له ناو گونده‌كه و ده‌وروبه‌ری جێگیر كراون و لا نه‌براون.
په‌یامنێری په‌یام ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆش ده‌رگای قوتابخانه‌ی لاجان نه‌كرایه‌وه و خوێندن له گونده‌كه په‌كی كه‌وت.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌دان قوتابیی گوندی لاجان ماوه‌ی سێ ڕۆژه وانه‌یان نه‌خوێندووه، هێزێكی زۆری ئه‌منی له ناوچه‌كه‌یه و مامۆستاكانیش بۆ قوتابخانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە