وێنه؛ ئه‌رشیف
1 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
ئاكرێ.. خێزانێك به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕووباری خازر گیریان خواردبوو؛ ڕزگاركران
په‌یام
بەرگریی شارستانی ئاکرێ فریای ئۆتۆمبێلێک کەوتن کە بە هۆی بەرزبوونی ئاستی ئاوی ڕووباری خازر، لە ناو ئاوەکەدا گیریان خواردبوو و گیانی دانیشتووانی لە مەترسی دابوو.
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن بووەتە هۆی هەستانی ئاو و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست کردووە.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی ئاكرێ عه‌قید ئیبراهیم فه‌ریق رایگه‌یاند "هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانی ئاگادار کرانەوە كرا له ڕووباری خازر لای چه‌می باكرمان سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ، ئۆتۆمبێڵێك به سه‌رنشینه‌کانییەوە كه خێزانێك بوون (ئافره‌تێك، پیاوێك و دوو منداڵ)، له‌ناو ئاوه‌كه‌دا گیریان خواردووە".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی ئاكرێ وتیشی، "به‌په‌له دوو تیمی به‌رگریی شارستانی و پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ئاكرێ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه له ده‌ڤه‌ری باكرمانی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ".
عه‌قید ئیبراهیم فه‌ریق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، "دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر و به هاوكاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه، خێزانه‌كه به سه‌لامه‌تی له‌گه‌ل ئۆتۆمبێڵه‌كه‌یان ڕزگار كران".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە