1 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و پارتی كۆ ببنه‌وه؛ به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه‌ته‌وه
په‌یام
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە.
وا بڕیاربوو ئه‌مڕۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی بەڕێوە بچێت و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم تاوتوێ بكه‌ن كه ناكۆكی زۆریان له‌سه‌ر هه‌یه، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە.
میدیای یه‌كێتی ئه‌وه‌ی بڵاو كردوه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوولا پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و ئاماده‌كاری زیاتر هه‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە