1 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
باران بارین له زۆربهی ناوچهكان بهردهوامه
پهیام
شارەزایەکی كەشناسی باس لەوە دەکات ئەگەری درووستبوونی هەوری سۆپەر سێڵ هەیە، لە ناوچەكانی گەرمیان و كەركوك بەپلەی یەكەم و هەڵەبجە و سلێمانی بەپلەی دووەم و دواتر ئیدارەی ڕاپەرین و كۆیە و بەشێكی سنوری پارێزگای هەولێر، لەهەموو ناوچەكانیش بارانی زۆر باش بەردەوامە ناو بەناو، پشكی زۆرترین لەو ناوچانەن کە باسکراون.
هەوری سۆپەر سێڵ چیە ؟
هەورێكی نزم و تاریك و قەبارە گەورەیە و هەڵگڕی شێیەكی زۆرە، و هەورە بروسكە و بارانی بەخوڕ و تەرزەی پێوەیە، لەگەڵیدا خێرای با زیاد دەکات.
لەهەر ناوچەیەك رووبدات مەترسی لافاو دروست دەكات و ماوەی مانەوەی دوو تا چوار كاتژمێرە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە