1 کاتژمێر پێش ئێستا 111 جار خوێنراوەتەوە

به‌هۆی دۆخی كه‌ش و هه‌واوه‌؛ له‌ گه‌رمیان پشووه‌

په‌یام

بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، شەپۆلێکی توندی بارانبارین روو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات و، ئیداره‌ی گه‌رمیانیش رایگه‌یاندووه‌، بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینیەکان و لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، بڕیاردرا، ئه‌مڕۆ لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی پەروەردەوە، بکرێت بە پشوو، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دامودەزگا ئەمنییەکان، کە لەئەرکدا دەبن.

 

شارەزایەکی كەشناسی باس لەوە دەکات ئەگەری درووستبوونی هەوری سۆپەر سێڵ هەیە، لە ناوچەكانی گەرمیان و كەركوك بەپلەی یەكەم و هەڵەبجە و سلێمانی بەپلەی دووەم و دواتر ئیدارەی ڕاپەرین و كۆیە و بەشێكی سنوری پارێزگای هەولێر، لەهەموو ناوچەكانیش بارانی زۆر باش بەردەوامە ناو بەناو، پشكی زۆرترین لەو ناوچانەن کە باسکراون.


هەوری سۆپەر سێڵ چیە ؟
هەورێكی نزم و تاریك و قەبارە گەورەیە و هەڵگڕی شێیەكی زۆرە، و هەورە بروسكە و بارانی بەخوڕ و تەرزەی پێوەیە، لەگەڵیدا خێرای با زیاد دەکات.
لەهەر ناوچەیەك رووبدات مەترسی لافاو دروست دەكات و ماوەی مانەوەی دوو تا چوار كاتژمێرە.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 خولەک پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. سزای له‌سێداره‌دان و 40 ساڵ به‌ندكردن به‌سه‌ر پزیشكه‌ ده‌رچوو كه‌ ته‌قه‌ی له‌ ماڵه‌ خه‌زوورانی كرد

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    كه‌شناسی: پێشبینی ده‌كه‌ین دوانیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆلی باران بارینه‌ كۆتایی بێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی دۆخی كه‌ش و هه‌واوه‌؛ له‌ گه‌رمیان پشووه‌

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    باران بارین له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وامه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و پارتی كۆ ببنه‌وه‌؛ به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌ته‌وه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاكرێ.. خێزانێك به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕووباری خازر گیریان خواردبوو؛ ڕزگاركران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەشێك لە دەستنووسەكانی مامۆستا نوورسی لە ئیستەنبووڵ پارێزراون

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارینی بەفر لە باكووری كوردستان ڕێگاوبانی 62 گوند و شارۆچكەی داخست

سەرەتا