2 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
كهشناسی: پێشبینی دهكهین دوانیوهڕۆی سبهینێ كاریگهری ئهم شهپۆلی باران بارینه كۆتایی بێت
لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی باران بارین ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت, لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت.
هەروەها لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە, وە لە کاتەکانی بەرە بەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین هەندێ کات لێزمە باران دەبێت ,تا کاتەکانی نیوەڕۆ, کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سەر ئەم ناوچانە دەمێنێتەوە, پاشان کاریگەری شەپۆلی باران بارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لەسەرجەم ناوچەکەمان لاواز دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە