1 کاتژمێر پێش ئێستا 132 جار خوێنراوەتەوە

هاتووچۆی سلێمانی: ئه‌م ڕێگایه‌ به‌كار مه‌هێنن و به‌هۆی بارانه‌وه‌ گیراوه‌

بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەرێز دەکات بەھۆی باران بارینی زۆر وبەلێزمە ئاستەنگێکی زۆر درووست بووە لە شاڕێی سەرەکی بازیان بە ئاراستەی سلێمانی و بەپێچەوانەوە بەتایبەت نزیک چێشتخانەی کانی شەیتان و بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی شۆفێران و ئۆتومبیلەکانیان داواکارین تا ئاسایبونەوەی دۆخی کەش و ھەوا ئەو شەقام و شارێیە بەکار نەھێنن. مەفرەزەکانی ھاتوچۆ لەو سنوورەدا لە ئەرکدان و وبەپێی تایبەتمەندی،ئەرکەکانیان جێ بەجێ دەکەن و ھاوکاری شۆفێران دەکەن.
ھەر لەم چوارچێوەیەشدا و لەسەر فەرمانی بەرێز پارێزگاری سلێمانی بەشێوەیەکی کاتی بازگەی تاسڵوجە بەڕوی شۆفێراندا داخرا ، و دۆخەکە لەژێر چاودێریدایە و بەئاسایی بونەوەی دۆخی کەش وھەوا ڕەوشی ھاتوچۆ ئاسایی دەکرێتەوەو لەرێی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری بڵاو دەکرێتەوە.
لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا دەتوانن لەرێی ژمارەی کۆنترۆڵی ھاتوچۆی سلێمانی ١٨٨ داوای ھاوکاری بکەن .
بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەمووان .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی سلێمانی: ئه‌م ڕێگایه‌ به‌كار مه‌هێنن و به‌هۆی بارانه‌وه‌ گیراوه‌

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاره‌زایانی كه‌شناسی: ئه‌م ئێواره‌یه‌ و شه‌و ئه‌گه‌ری لافاوی به‌هێز له‌م ناوچانه‌ هه‌یه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. سزای له‌سێداره‌دان و 40 ساڵ به‌ندكردن به‌سه‌ر پزیشكه‌ ده‌رچوو كه‌ ته‌قه‌ی له‌ ماڵه‌ خه‌زوورانی كرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسی: پێشبینی ده‌كه‌ین دوانیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆلی باران بارینه‌ كۆتایی بێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی دۆخی كه‌ش و هه‌واوه‌؛ له‌ گه‌رمیان پشووه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    باران بارین له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وامه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و پارتی كۆ ببنه‌وه‌؛ به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌ته‌وه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاكرێ.. خێزانێك به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕووباری خازر گیریان خواردبوو؛ ڕزگاركران

سەرەتا