1 کاتژمێر پێش ئێستا 86 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: لە هەندێک ناوچە باران و هەورە تریشقەی کەم دەبێت

پەیام

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ  لە زۆربەی کاتەکان نیمچە هەور و لە هەندێک ناوچە باران و هەورە تریشقەی کەم دەبێت، پلەکانى گەرماش بەرزدەبێتەوە.

سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە بەمشێوەیەى خوارەوە:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ یەک شەممە  24-5-2026
کەش/ ئاسمانی هەرێم ئەمڕۆ لە زۆربەی کاتەکان نیمچە هەورە، پێشبینی باران بارین و هەورە تریشقەی کەم بۆ سەر بەشێک لە ناوچەی جیا جیای سنووری پارێزگای دهۆک ئیدارەی زاخۆ ئیدارەی سۆران و ئیدارەی راپەڕین لەگەڵ زیادبوونی خێرای با بۆ سەرووی 25کم لە کاتژمێرێکدا کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە سەر بەشێک لە ناوچە دەشتایەکانی سنووری باشووری پارێزگای هەولێر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە پارێزگای کەرکووک.

خێراى با /لەسەرخۆ (15-25) کم/لە کاتژمێرێکدا هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاد دەکات بۆ سەرووی (25-35)کم لە کاتژمێرێکدا. 
ئاراستەی با / لە گۆڕان دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە , هەندێ ناوچەش نزم دەبێتەوە  بەتایبەت ئەو ناوچانەی ئەگەری بارانی دەبێت.
هەولێر: 33 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 30 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 33 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی
سبەى دوو شەممە  25-5-2026 
کەش/ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت, لە ئەنجامی بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەکاتەوە.   
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا   .
خێراى با /لەسەرخۆ (10-15) کم/لە کاتژمێرێکدا .
پلەکانی گەرما / نزم  دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ بە (2-4)پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی  
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
24-5-2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    لە سبەینێوە مەراسیمەکانى حەج دەستپێدەکات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: لە هەندێک ناوچە باران و هەورە تریشقەی کەم دەبێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەنداوە ستراتیژییەكەی دوكان لەبەردەم سەرڕێژبوونی مێژووییدایە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتی هەرێم سێ ساڵە لە دۆخی ماوەبەسەرچوودا بەردەوامە لە كارەكانی

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوی ستۆپ: پەككەوتنی پەرلەمان و پێكنەهێنانی حكومەت خەریكە دەبێتە حاڵەتێكی ئاسایی

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین.. کانێک کە 247 كرێكارى تێدابوو تەقییەوە و 90 کەس گیانی لەدەستدا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێکى هەرێم کە سەرجەم ئەندامەکانى پارتین لە بەغدادە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتانی ڕۆژئاوا داوا لە ئیسرائیل دەکەن ئۆردوگای نوێ و توندوتیژییەكان لە كەناری ڕۆژئاوا ڕابگرێت

سەرەتا