1 کاتژمێر پێش ئێستا 56 جار خوێنراوەتەوە

پاكستان ئامادەکاری بۆ میوانداری گەڕی نوێی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا دەکات

پەیام

پاكستان هیوای خواست بەمزووانە وڵاتەكەی میوانداری گەڕی نوێی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا بكات، سەرۆكی ئەمریكاش دەڵێت: لەسەر زۆربەی خاڵەكانی پێشنیازە نوێیەكە ڕێك كەوتوون.

شەهباز شەریف، سەرۆكوەزیرانی پاكستان ڕایگەیاند: پاكستان هەموو هەوڵێك بۆ چەسپاندنی ئاشتی دەدات. 

لە نووسینێكیدا لە تۆڕی ئێكس، سەرۆكوەزیرانی پاكستان هیواشی خواست كە لە كاتێكی زۆر نزیكدا لە ئیسلاماباد میوانداری گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكان بكەن.

ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاكستان، وەك نوێنەری سەرەكیی وڵاتەكە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ سەركردەكانی ناوچەكەدا بەشدار بووە. 

لای خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: زۆربەی بەندەكانی ڕێككەوتنەكە لەگەڵ ئێران و وڵاتانی ناوچەكە یەكلا كراونەتەوە و تەنیا هەندێك ڕێكاری كۆتایی ماون. 

ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد، كە ڕێككەوتنەكە كردنەوەی گەرووی هورمز و چەند بابەتی دیكە لەخۆ دەگرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە كە ئاژانسی "فارس" ی ئێرانی دەڵێت گەرووەكە هەر لەژێر ئیدارەی تاراندا دەمێنێتەوە.

هاوكات بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەی "فاینانشال تایمز"ی بەریتانی و سەرچاوە دیپلۆماسییەكان، پێشنیازەكەی پاكستان درێژكردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 60 ڕۆژی یكە لەخۆ دەگرێت تاوەكو زەمینە بۆ گفتوگۆ ئەتۆمییەكان خۆش بكرێت.  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    پاکستان.. لە تەقینەوەیەکدا 24 سەرباز کوژران و دەیانى دیکە بریندار بوون

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە بەرانبەر فشارەکاندا هێز و تواناى خۆمان نیشانداوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان ئامادەکاری بۆ میوانداری گەڕی نوێی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا دەکات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتنەکەى ئێران و ئەمریكا بە كردنەوەی گەرووی هورمز دەستپێدەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن تایمز: ئێران و ئەمریكا لە ڕێككەوتن نزیكن و بەمزووانە ڕادەگەیەنرێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    فایننشاڵ تایمز: ئەمریكا و ئێران لە ڕێككەوتنی درێژكردنەوەی ئاگربەست نزیكن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وڵاتانی كەنداو بەشداربوون لە هێرشەکانى سەرمان و دەبێت قەرەبوومان بکەنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ترەمپ جگەلە قبوڵكردنی داواكارییەكانمان بژاردەى ترى نییە

سەرەتا