1 کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: لە بەرانبەر فشارەکاندا هێز و تواناى خۆمان نیشانداوە

پەیام

سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی لە هەر هێرشێكی نوێ بۆ سەر وڵاتەكەی دەدا و ڕاشیدەگەیەنێت لە بەرانبەر ئەو فشارانەى کراوەتە سەر وڵاتەکەیان هێز و تواناى خۆیان نیشانداوە.

سوپای پاسدارانی ئێران بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاركردنی شاری خوڕەمشار، ڕایگەیاند: گەلی وشیاری ئێران تەنانەت لە پڕۆسەی دانوستانەكانیشدا ڕێگری لە سەركەوتنی پلانەكانی دوژمن دەكەن. 

لە ڕاگەیەنراوێكدا لەوبارەوە، سوپای پاسداران ئاماژەی بە گفتوگۆ بەردەوامەكان لەگەڵ ئەمریكا كردووە و جەختی كردووەتەوە "هێزە چەكدارەكان بە پشتیوانی گەل، نەیانهێشتووە لایەنی بەرانبەر بگاتە ئامانجە سیاسی و سەربازییەكانی خۆی لە قۆناغە جیاوازەكاندا. 

هەروەها ڕایگەیاند: پێشكەوتنەكانی ئێران لە بوارە ئەتۆمی و مووشەكییەكاندا بووەتە هۆی ئەوەی ئەمریكا و ئیسرائیل دووبارە پێداچوونەوە بۆ لێكدانەوە و پلانەكانیان بكەنەوە.

ڕایشیگەیاند: ئەمەش نیشانەی هێز و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئێرانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەرانبەر فشارەكان.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوە داوە "هەموو یەكە سەربازییەكانی ئێران لە بەرزترین ئاستی ئامادەییدان، هەر هێرشێكی نوێش بۆ سەر خاكی ئێران، جەنگەكە فراوانتر دەكات و دەرەنجامی وێرانكەری لێ دەكەوێتەوە". 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    پاکستان.. لە تەقینەوەیەکدا 24 سەرباز کوژران و دەیانى دیکە بریندار بوون

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە بەرانبەر فشارەکاندا هێز و تواناى خۆمان نیشانداوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان ئامادەکاری بۆ میوانداری گەڕی نوێی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا دەکات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتنەکەى ئێران و ئەمریكا بە كردنەوەی گەرووی هورمز دەستپێدەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن تایمز: ئێران و ئەمریكا لە ڕێككەوتن نزیكن و بەمزووانە ڕادەگەیەنرێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    فایننشاڵ تایمز: ئەمریكا و ئێران لە ڕێككەوتنی درێژكردنەوەی ئاگربەست نزیكن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وڵاتانی كەنداو بەشداربوون لە هێرشەکانى سەرمان و دەبێت قەرەبوومان بکەنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ترەمپ جگەلە قبوڵكردنی داواكارییەكانمان بژاردەى ترى نییە

سەرەتا