2 کاتژمێر پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆبیۆ: ڕەنگە هەر ئەمڕۆ هەواڵی خۆش لەسەر كردنەوەی گەرووی هورمز ببیستین
پەیام
ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ڕایگەیاند: لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا بە هاوكاریی وڵاتانی كەنداو پێشكەوتنی بەرچاو لە دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بەدەست هاتووە و ئاماژەی بەوە كرد، ڕەنگە هەر ئەمڕۆ هەواڵی خۆش سەبارەت بە كردنەوەی گەرووی هورمز ببیستین.
ڕۆبیۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان لەگەڵ هاوتا هیندیەكەی ئاماژەی بەوە كرد "ئەمریكا توانیویەتی ئامانجە سەربازییەكانی لە بەرانبەر ئێران بپێكێت و توانای دەریایی و مووشەكیی ئێرانی تێك بشكێنێت، بۆیە ئێستا جەخت لەسەر چارەسەری دیپلۆماسی دەكەنەوە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی كردەوە، گەورەترین ئامانجیان ڕێگریكردنە لەوەی تاران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، هاوكات وتیشی: كۆنتڕۆڵكردنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە كارێكی مەترسیدارە و ئەمریكا ڕێگە نادات هیچ دەوڵەتێك ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەكان بۆ مەرامی سیاسی و سەربازی بەكار بهێنێت.
بەپێی قسەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەرەوپێشچوونەكە لەبارەی قەیرانی ئێرانەوە بە هاوكاریی وڵاتانی كەنداو بەدی هاتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە