1 کاتژمێر پێش ئێستا 49 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆككۆماری ئێران: هیچ بڕیارێك بەبێ ڕەزامەندی ڕێبەری باڵا نادەین

پەیام

سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند: حكومەت هیچ بڕیارێك بەبێ هەماهەنگی و ڕەزامەندی ڕێبەری باڵا نادات.

لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك و بەڕێوەبەرانی دامەزراوەی تەلەفزیۆن و ڕادیۆی وڵاتەكەی، مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران ئاماژەی بەوە كرد، كە هەموو هەنگاوەكانی حكومەت لە نێو چوارچێوەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و بە ڕەزامەندی ڕێبەری باڵا دەگیرێنە بەر، هەر لەو میانەیەدا وتیشی: ئەگەر هەمووان پێكەوە لەژێر چەتری سەركردایەتیدا بجوڵێینەوە، دوژمن هەرگیز بە ئامانجەكانی ناگات. 

پزیشكیان دووپاتیشی كردەوە، كە ڕێگە و چارەنووسی نەیارانی ئێران تەنیا "شكست و سەرشۆڕییە" و گەلی ئێرانیش ڕێگە نادات هیچ فشارێكی دەرەكی یەكڕیزیی نیشتمانی تێك بدات. 

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، سەرۆككۆماری ئێران هێرشی توندی كردە سەر ئەو كەسانەی هیوایان بە دەستوەردانی بیانی بەستووە و وتی: ئەو لایەنانەی بە "بێشەرمییەوە" چاوەڕێن ئەمریكا و ئیسرائیل زیان بە ئێران بگەیەنێت، یان وڵاتەكە دابەش بكەن، دەبێت لەبەردەم ڕای گشتیدا ڕووبەڕووی لێپرسینەوە ببنەوە. 

لە كۆتاییشدا سەرۆككۆماری ئێران جەختی لە پیرۆزیی ئەركی پاراستنی قەوارەی ئێران كردەوە و وتیشی: ڕێ بە هیچ هەوڵێك نادرێت كە ئامانج لێی تێكدانی سەقامگیری و وێرانكردنی ژێرخانی ئێران بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: هیچ بڕیارێك بەبێ ڕەزامەندی ڕێبەری باڵا نادەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەسنیم: ئێران ڕەزامەندی لەسەر ڕادەستكردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو نیشان نەداوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو مەترسی لە چارەسەرنەكردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بە ترەمپ گەیاندووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاکستان.. لە تەقینەوەیەکدا 24 سەرباز کوژران و دەیانى دیکە بریندار بوون

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە بەرانبەر فشارەکاندا هێز و تواناى خۆمان نیشانداوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان ئامادەکاری بۆ میوانداری گەڕی نوێی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا دەکات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتنەکەى ئێران و ئەمریكا بە كردنەوەی گەرووی هورمز دەستپێدەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن تایمز: ئێران و ئەمریكا لە ڕێككەوتن نزیكن و بەمزووانە ڕادەگەیەنرێت

سەرەتا