1 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: تا سێ ڕۆژی داهاتوو ڕێككهوتن لهگهڵ ئێران ڕادهگهیهنرێت
پهیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند هەوڵە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و پێشبینی دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامەکەی ڕوون بێتەوە.
ترەمپ لە لێدوانێکدا دوای ئامادەبوونی لە یاری کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا لە شاری نیویۆرک ئاماژەی پێ کرد، واشنتن لە دوا قۆناغەکانی گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی "زۆر باش" لەگەڵ تاران، کە دەکرێت لە ماوەی دوو یان سێ ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.
ئەم لێدوانانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات بە ناوبژیوانی لایەنی سێیەم بەردەوامن؛ ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە کە ئامانجی سەرەکی واشنتن لەم ڕێککەوتنە نوێیە، کەمکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگریکردنە لە پەرەپێدانی توانای ئەتۆمیی ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە