2 کاتژمێر پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و له‌ بەسرە دەگاتە ٤٧ پلە

 

دەستەی کەشناسی پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق ڕوو لە بەرزی بکەن و لە هەشت ناوچە لە نیوەی پلەی کوڵان نزیک ببێتەوە. 
بۆ سبەی چوارشەممە، بەرزترین پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان، زیقار و موسەنا دەگاتە ٤٧ پلەی سەدی، و لە نەجەف و واستیش ٤٦ پلە دەبێت. لە ناوچەکانی ناوەڕاست، بەغداد و دیالە ٤٤ پلە تۆمار دەکەن. لە هەرێمی کوردستانیش، گەرما لە هەولێر دەگاتە ٤٠ پلە و لە سلێمانی و دهۆکیش ٣٨ پلەی سەدی دەبێت، کە نزمترین پلەن لەسەر ئاستی وڵات؛ پێشبینیش دەکرێت ئاسمانی هەموو ناوچەکان بە گشتی ساماڵ بێت. 
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم بارودۆخە تا ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیر نابن. ڕۆژی پێنجشەممە گەرما لە ناوچەکانی باکوور زیاتر دەبێت، هەرچەندە ڕۆژی هەینی کەمێک دادەبەزن، بەڵام بۆ ڕۆژی شەممە پلەکانی گەرما لە باشووری عێراق جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی نوێ بەخۆیانەوە دەبینن. کەشناسی ئاماژەی پێ کردووە کە گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن و پێویستە هاووڵاتیان لە کاتە گەرمەکاندا وریای خۆیان بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و له‌ بەسرە دەگاتە ٤٧ پلە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیاله‌.. به‌پرسێك به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل ده‌ستگیر كرا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: عێراق به‌دوور ده‌بێت له‌ ململانێ هه‌رێمییه‌كان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فالح ساری: شایستە داراییەكانی جووتیاران لە سەرتاسەری عێراق خەرج دەكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی لە جێی سوودانى بوو بە پەرلەمانتار لە دۆسیەی گەندەڵی تێوە گلاوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زیقار.. پاسێكى زیارەتكاران وەرگەڕا و بە تەواوی سووتا و دەیان قوربانى لێکەوتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. سەرلەنوێ پێشنیازی بەرزكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ دەكات

سەرەتا