2 کاتژمێر پێش ئێستا 110 جار خوێنراوەتەوە

بۆ چارەسەری قەیرانی سووتەمەنی؛ عێراق چەند پاڵاوگەیەکی نوێ بنیات دەنێت


وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی و پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ دەستپێکردووە، تاوەکو کۆتایی بەو قەیرانە بهێنێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دروست بووە. 
سەلیم ڕیکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوت، ئاشکرای کرد کە پلانەکەیان پەرەپێدان و دروستکردنی پاڵاوگەی نوێ لە پارێزگاکانی دیوانییە، میسان، نەجەف و قەزای حەدیسە لە ئەنبار دەگرێتەوە. ناوبراو ئاماژەی پێ کرد کە پڕۆژەی نوێی بەسڕە توانیویەتی ڕۆژانە ٤ بۆ ٥ ملیۆن لیتر بەنزینی باش (موحەسەن) بخاتە بازاڕەوە، کە ئەمەش کاریگەریی هەبووە لە کەمکردنەوەی پێویستی بە هاوردەکردنی دەرەکی و باشترکردنی دۆخی سووتەمەنی لە وڵاتدا. 
ئەم جموجۆڵەی وەزارەت دوای ئەوە دێت کە لە یەکەم شەوی جەژنی قوربانەوە، بەغداد و چەند پارێزگایەکی دیکە ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی بەنزین بوونەتەوە و قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر وێستگەکان دروست بووە. وەزارەتی نەوت دانی بە هەبوونی کورتهێنان لە دابینکردنی بەنزیندا نا و هۆکارەکەشی بۆ کشانەوەی کۆمپانیایەکی بیانی لە پڕۆژەیەکی گرنگی باشوور بەهۆی بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکە گەڕاندەوە؛ هەر بۆیە ئێستا حکومەت دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم پڕۆژە نوێیانەوە سەقامگیری بۆ بازاڕی سووتەمەنی بگەڕێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ چارەسەری قەیرانی سووتەمەنی؛ عێراق چەند پاڵاوگەیەکی نوێ بنیات دەنێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەستپێکردنەوەی پێکدادانە سەربازییەکان نرخی نەوتی بەرز کردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی، عێراق 25 تریلیۆن دیناری چاپ كردووە

سەرەتا