2 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
ههوڵێك ههیه بۆ ههڵوهشاندنهوهی ڕێككهوتنه ئهمنییهكهی نێوان عێراق و ئهمریكا
پهیام
ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق دەستیان بە فشار کردووە بۆ ئەوەی حکومەت پێداچوونەوە بە ڕێککەوتننامە ئەمنییەکەی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات و بەرەو هەڵوەشاندنەوەی ببات، چونکە پێیان وایە ئیتر لە بەرژەوەندیی وڵاتدا نییە.
حوسێن مەهدی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند کە جوڵەیەکی بەهێز لە ناو پەرلەماندا هەیە بۆ ناچارکردنی حکومەت تاوەکو هەڵوێستێکی توند بەرانبەر بە ڕێککەوتننامە ئەمنییەکە وەربگرێت. مەهدی ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی گۆڕانکاری و تەحەدییە نوێیەکانی ناوچەکە، ئەم ڕێککەوتنە هیچ یەک لە ئامانجەکانی نەپێکاوە و ئیتر ناگونجێت لەگەڵ پێداویستییەکانی ئێستای عێراق، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی پێ بهێنرێت.
بە وتەی ئەم پەرلەمانتارە، عێراق ئێستا خاوەنی توانا و هێزێکی سەربازیی وایە کە بتوانێت خۆی پارێزگاری لە سەروەری و ئاسایشی خاکەکەی بکات و پێویستی بەم جۆرە پەیوەندییە ئەمنییە نییە. ناوبراو دووپاتی کردەوە کە پەرلەمان بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە تاوەکو بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدرێت، بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان و ڕزگاربوون لە هەر پابەندییەکی دەرەکی کە سەروەریی دەوڵەت بخاتە ژێر پرسیارەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە