08/06/2025 315 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی پاریس: ئینریکی پێش هەردوو یارییەکەی ئارسیناڵ مژدەی پێدام

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان ئاشکرای کرد، لویس ئینریکی پێش هەردوو یارییەکەی ئارسیناڵ مژدەیەکی زۆر خۆشی پێداوە.

 لە نوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، خلێفی ڕایگەیاند، ئینریکی باشترین ڕاهێنەرە لە بەرەوپێشچوونی یاریزاناندا، دڵسۆزییەکەی یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکانی سەرکەوتنەکان، کەس چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد نازناوی چامپیۆنسلیگ ببەنەوە، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو ئەوەیان کرد.

سەرۆکەکەی پاریس ئاماژە بەوەش دەدات، پێش هەردوو یارییەکەی ئارسیناڵ لە نیوەیی کۆتایی، ئینریکی پێی وتووە نازناوی یانەپاڵەوانەکان دەبەنەوە، بۆیە لە ڕادەبەدەر دڵخۆش بووە بەو قسەیە و بڕوای نەدەکرد بەرانبەر ئینتەریش بەو ئەنجامە گەورەیە براوە بن و لە ماوەی تەنیا سێ کاتژمێر دوای یاریی کۆتایی پێنج ملیۆن درێسی یانەکە فرۆشراوە.

لە کۆتایدا ناسڕ دەڵێت: عۆسمان دێمبڵی شایەنی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆرە، نەک تەنیا بەهۆی ئاستییەوە، بەڵکو لە ناو یاریگا و دەرەوەی یاریگاش بە تەواوی پابەندە و خۆی دەپارێزێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    فلیک کێشەیەکی سەرەکی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی هەموو شتێک لەسەر چوونی ئالڤارێز بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا بڕیارێکی گرنگی ئاشکرا کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خلێفی پەیامێکی ڕوون بۆ دێمبڵی دەنێرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چەند مەرجێکی سەیر لە گرێبەستەکەی شتیگن بۆ یانەی جیرۆنا جێگیر کراوە

  • پێش 1 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید بە دوو ئەگەر کار لەگەڵ ئاربیلوا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی یەکەم پیشنیاری پاریس سانجێرمانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەت کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژنامەی مارکا پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکات

سەرەتا