06/09/2025 318 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی ڤێنزوێلا: هێرش بكرێتە سەرمان دەچینە قۆناغی خەباتی چەكدارییەوە

پەیام 

سەرۆكی ڤێنزوێلا ڕایدەگەیەنێت: ڤێنزوێلا بكەوێتە بەر هێرش دەچێتە دۆخی خەباتی چەكدارییەوە. میدیای ئەمریكییش دەڵێت: ترەمپ پلانی خستنی سەرۆكی ئەو وڵاتەی هەیە.

نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤێنزوێلا، كە لە كاراكاس'ی پایتەختی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی سوپای وڵاتەكەی كۆ بووەوە، وەڵامی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكایی دایەوە كە ڕایگەیاندبوو: فڕۆكەكانیان دەخەینە خوارەوە.

سەرۆكی ڤێنزوێلا ڕایگەیاند: لە ئێستادا لە قۆناغی خەباتی بێ چەك داین. ئەوە قۆناغێكی پەیوەندی سیاسی و دامەزراوەییە، بەڵام ڤێنزوێلا بكەوێتە بەر هێرش، دۆخی خەباتی چەكداریی دەست پێ دەكات.

سەرۆكی ڤێنزوێلا وەك مەرجی گفتوگۆش لەگەڵ ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد "ئەگەر ڕێز لە گەلی وڵاتەكەی بگرن، ئەوە هەموو كاتێك ئامادەی دیالۆگ و دانوستانە".

لای خۆیەوە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی لە سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە: كۆشكی سپی لە چوارچێوەی ستراتیژی لاوازكردن، یان تەنانەت لەكارخستنی نیكۆڵاس مادۆرۆ، تاوتوێی ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی لە نێوخۆی ڤێنزوێلا دەكات.

بەپێی ئەوەی سی ئێن ئێن بڵاویكردووەتەوە "هێشتا بڕیاری كۆتایی لەوبارەوە نەدراوە، بەڵام لەداهاتوودا بەئامانجگرتنی ڤێنزوێلا بە ئامانجی ناچاكردنی مادۆرۆ بە دەرچوون لە دەسەڵات بەدوور نازانرێت". 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا چوار بزوتنەوەی ئەوروپی خستە لیستی تیرۆرەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر غەززە، ڕووسیا ڕەشنووسێكی بە نەتەوە یەكگرتووەكان دا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیناتۆرێكی ڕووسی: ئۆكراینا لە چەند ساڵی داهاتوودا نیوەی خاكەكەی لەدەست دەدات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا و ئیسرائیل پلانی ڕێككەوتنێكی سەربازیی 20 ساڵە تاوتوێ دەكەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی پیرانى ئەمریكا نەیتوانی كۆتایی بە درێژترین داخستنی حكومەت لە مێژوودا بهێنێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەر لە سەردانەکەى، ئەمریکا ناوی ئەحمەد شەرعى لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا.. لە ماوەى سێ مانگدا 27 هێرش بۆ سەر 25 مزگەوت تۆماركراون

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چین سێیەم كەشتیی فڕۆكەهەڵگری خستە خزمەتی سەربازییەوە

سەرەتا