10/09/2025 359 جار خوێنراوەتەوە

بۆ یه‌كه‌مجار ناتۆ و ڕووسیا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌؛ ناتۆ درۆنی ڕووسی له‌ پۆڵه‌ندا خسته‌خواره‌وه‌

په‌یام

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی پۆڵەندا سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە پۆڵەندا سیستمی پاتریۆتی بەکارهێناوە بۆ خستنەخوارەوەی درۆنی ڕووسی له‌ خاکەکەیدا.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس ڕایگەیاندووە، "لە کاتی هێرشەکەی ئەمڕۆی ڕووسیا بۆ سەر ئامانجەکانی ئۆکرانیا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا چەندین جار ئاسمانی ئێمەیان پێشێلکردووە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: لەسەر داوای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکان و هه‌روه‌ها ناتۆ،  سیستمی پاتریۆت بەکارهێنراوە و درۆنه‌كان خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌.
بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، بە پشتبەستن بە هێزە چەکدارەکانی پۆڵەندا، "درۆنی ڕووسی خراوەتە خوارەوە"، ئەمەش یەکەمجارە وڵاتێکی ناتۆ ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی چەکی ڕووسی ببێتەوە لە ئاسمانی خۆیدا لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٢.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا دەترسێت نهێنی تەكنەلۆژیای بۆمبێكی نەتەقیویان لە لوبنان بكەوێتە دەستی ڕووسیا و چین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا جەخت لە کۆنترۆڵکردنى دوو شارى ئۆکرانیا و بەردەوامى ئۆپراسیۆنەکانیان دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ بازنەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ ئەمریكا بۆ زیاترلە 30 وڵات فراوان دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ مژدەی كۆتاییهاتنی شەڕی چەند ساڵەی نێوان كۆنگۆ و ڕواندای ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ماكرۆن: ئەمریكا خیانەت لە ئۆكرانیا دەكات و یاری بە هەموومان دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مادۆرۆ: له‌گه‌ڵ تڕه‌مپ به‌ ته‌له‌فوون قسه‌مان كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سكرتێری ناتۆ: كۆده‌نگ نین له‌سه‌ر ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ ناتۆ

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتی نەیجەر یۆرانیۆمەكانی لە بازاڕی نێودەوڵەتییدا دەفرۆشێت

سەرەتا