2 رۆژ پێش ئێستا
192 جار خوێنراوەتەوە
فڕۆکە جەنگییەکانی ئوردن سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا بۆردومان کرد
سوپای ئوردن ڕایگەیاند ژمارەیەک خاڵی بازرگانیکردنی چەک و ماددەی ھۆشبەریان لە سەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا، کردووەتە ئامانج.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سوپای ئوردن، فڕۆکە جەنگییەکانی ئوردن لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، ژمارەیەک کارگە و کۆگای چەک و ماددەی ھۆشبەریان لە بەری باکووری سنووری ئەو وڵاتە کردە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو کارگە و کۆگایانەی کە کراونەتە ئامانج، وەک سەرچاوەی بەقاچاغبردنی چەک و ماددەی ھۆشبەر بۆ ناو خاکی ئوردن لەلایەن ژمارەیەک گرووپەوە بەکارھێنراون.
ھاوکات کەناڵی فەرمی سووریا "ئەلئیخبارییە" بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئوردن، بارەگایەکیان کردووەتە ئامانج کە سەربە گرووپە چەکدارە یاخیبووەکان بوون لە گوندی شەھبا سەربە پارێزگای سوەیدا باشووری سووریا.
باسی لەوەش کردووە، ئەو بارەگایەی کراوەتە ئامانج، چەک و ماددەی ھۆشبەری تیایدابوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە