11 کاتژمێر پێش ئێستا
30 جار خوێنراوەتەوە
پارتی و یەكێتی دەیان ساڵە بە ناڕاستی لەگەڵ خەڵك دەدوێن و مامەڵە دەكەن
پەیام
ڕاستگۆیی بەهایەكی باڵایە، لە ئێستای جیهانیی سیاسەت و بەڕێوەبردندا كەم دەوڵەت و پارت و سەركردە هەن هەڵگری ئەو بەهایە بن و لەگەڵ دروشم و بانگەشە و بەڵێنەكانیان ڕاستگۆ بن.
لە هەرێمی كوردستان پارتی و یەكێتی دەیانساڵە بە ناڕاستی و چەواشەكاری مامەڵە دەكەن، بۆیە دروشمی (لەگەڵتاندا ڕاستگۆین) كە كۆمەڵی دادگەری بۆ هەڵبژاردن بەرزی كردووەتەوە بارتەقای ئەو دۆخەیە و خەڵك كە زیاتر ناڕاستیی بیستووە و بینیوە، ئەو دروشمەی بە نامۆ دێتە بەر چاو و گوێ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە