17/03/2025 232 جار خوێنراوەتەوە

جووتیارە كوردەكەی سەرگەڕان دادگایی كرا

پەیام

‌محەمەد ئەمین، جووتیارە كوردەكەی سەرگەڕان كە سەربازێكی عێراقی ملپێچەكەی ڕاكێشا، ئەمڕۆ لەسەر سكاڵای ئەو سەربازە دادگایی كرا، بە بڕیاری دادوەریش بە كەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازاد كراوە.

لە گوندی شەناغەى کەرکوک دیمەنی پەلاماردانی جوتیارێكی كورد دەنگدانەوەی دروست كرد، كە ژمارەیەك سەربازی سوپای عێراق ڕووبەڕووی جوتیارانی كورد دەبنەوە، محەمەد ئەمین كە لەسەر تراكتۆرێك بوو لەلایەن سەربازێكەوە بە ملپێچەكەی خۆی ڕاكێشرا.

پێشتر ئەو جوتیارە كاتێك چووە سكاڵا لەسەر سەربازەكە تۆمار بكات، لە دادگا پێیان ڕاگەیاندووە كە پێشتر سەربازەكە سكاڵای لەسەر ئەو تۆماركردووە بە تۆمەتی پەلاماردانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    چیرۆكی ڕزگاربوویەكی لافاوەكەی چەمچەماڵ، كە حەوت دەماری دەستی بڕاوە

  • 46 خولەک پێش ئێستا

    خوێندنی باڵا بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی خوێندکارانی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەدات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەیدسادقەوە 40 بارهەڵگری گەورە و بچووكی هاوكاری گەیەنرایە چەمچەماڵ

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. خێرخوازێك لەڕێی (بەخشین)ەوە 10 ملیۆن دیناری بەخشییە زیانلێكەوتووانی چەمچەماڵ

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەمچەماڵ.. دەوامی قوتابخانە بنەڕەتییەكان دواخراو ئامادەییەکانیش بڕیارى لەسەر دەدرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ناوەندی قەیران و كارەساتەكان: لە دوو ڕۆژدا هاوكارییەكان لە بەغدادەوە دەگەیەنینە چەمچەماڵ

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. زانیاریی لەبارەى ئەو ماڵەى بەهۆى دزەکردنى غازەوە تەقییەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووەوە بەشێك لە پردەكانی ناحیەی لەیلان داڕووخاون

سەرەتا