07/12/2025
509 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولجه‌بار ده‌كات
په‌یام
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولجه‌باری زه‌رگه‌زه‌وییه‌وه، مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
(يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ)
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (مامۆستا مه‌لا عه‌بدولجه‌بار)ـی زه‌رگه‌زه‌وییه‌وه، سه‌ره‌خۆشی له سه‌رجه‌م خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ین: هاوسه‌ران و كوڕ و كچه‌كانی و نزیكانی و فه‌قێ و قوتابییه‌كانی، له‌خوای میهره‌بان داواكارم لێی خۆش بێت و پله‌وپایه‌ی به‌رزی پێ ببه‌خشێت، سێبووری و ئارامیش به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی هه‌موو لایه‌كدا بڕێژێت.
جه‌نابی مامۆستا ته‌مه‌نێكی دوورودرێژی له خزمه‌ت زانسته شه‌رعییه‌كاندا به‌سه‌ر برد و فه‌قێ و قوتابییانێكی زۆری پێگه‌یاندن، پیاوێكی زاهید و ساده‌ژیاو و خۆدوورگر بوو له حیزب و به‌رپرسه عه‌لمانییه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی و عیززه‌تی خۆی پاراستبوو، له‌و ڕووه‌وه‌ش پێویسته مامۆستایان و ئه‌هلی عیلم به‌گشتی ته‌ماشای بكه‌ن و عیبڕه‌ت‌و ده‌رسی لێ وه‌ربگرن و عیززه‌تی خۆپاراستن و ژیانی دونیا به‌كه‌مگرتنی لێوه فێر ببن.
هیوادارم كوڕه‌كانی و فه‌قێ و قوتابییه‌كانیشی، ڕێوشوێن و میراته زانستی و مه‌عنه‌وییه‌كه‌ی بپارێزن و قوتابخانه و حوجره‌كه‌شی به‌رده‌وام بكه‌ن.
دووباره سڵاو و سه‌ره‌خۆشیی بۆ هه‌موو لایه‌ك
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
عه‌لی باپـیـر
/16جمادي الثاني/ 1447 كـ
7/12/2025 ز
See less
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە