1 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

خوێندنی باڵا بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی خوێندکارانی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەدات

پەیام 

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا بە لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندکارانی چەمچەماڵ و دەوروبەری.

د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی بڕیارەکەوە رایگەیاندووە، "لەپێناو بەشداریکردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵی ئازیز و دەوروبەریدا و بۆ بەدەنگەوە هاتنی قوتابیان و خوێندکارەکانیان لەم کارەساتە سرووشتییەدا" بڕیارەکەیان داوە.

بڕیارەکە ئەو خوێندكارانە دەگرێتەوە کە بە پارالێل یان لە خوێندنی ئێواران وەرگیراون لە خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەکالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی 2025 - 2026.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە خوێندکاران بە دیکۆمێنتى یاسایی بیسەلمێنن کە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن یان ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتوە بۆ ئەوەى بڕیارى لێخۆشبون لە کرێى خوێندن بیانگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    چیرۆكی ڕزگاربوویەكی لافاوەكەی چەمچەماڵ، كە حەوت دەماری دەستی بڕاوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    خوێندنی باڵا بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی خوێندکارانی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەدات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەیدسادقەوە 40 بارهەڵگری گەورە و بچووكی هاوكاری گەیەنرایە چەمچەماڵ

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. خێرخوازێك لەڕێی (بەخشین)ەوە 10 ملیۆن دیناری بەخشییە زیانلێكەوتووانی چەمچەماڵ

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەمچەماڵ.. دەوامی قوتابخانە بنەڕەتییەكان دواخراو ئامادەییەکانیش بڕیارى لەسەر دەدرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ناوەندی قەیران و كارەساتەكان: لە دوو ڕۆژدا هاوكارییەكان لە بەغدادەوە دەگەیەنینە چەمچەماڵ

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. زانیاریی لەبارەى ئەو ماڵەى بەهۆى دزەکردنى غازەوە تەقییەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووەوە بەشێك لە پردەكانی ناحیەی لەیلان داڕووخاون

سەرەتا