24/06/2025
228 جار خوێنراوەتەوە
هێشتا گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ڕاگیراوی ماونه‌ته‌وه
گه‌شته ئاسمانییه‌كان له باشووری عێراق ده‌ستیان پێ كرده‌وه و تا ئێستا گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به ڕاگیراوی ماونه‌ته‌وه.
مه‌یسه‌م سافی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، به سه‌رنجدان له جوڵه‌ی ئاسمانیی عێراق و ڕه‌زامه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق، ئاسمانی عێراق به ڕووی هاتوچۆی فڕۆكه‌دا له به‌شی باشوور و سنووری پارێزگای به‌سڕه ده‌كرێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌واوی دۆخه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئاسمانی عێراق به ڕووی گه‌شتی ئاسمانی‌دا بكرێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام تا ئێستا گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و هه‌ولێر ده‌ستی پێ نه‌كردووه‌ته‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراقه‌وه هیچ ڕێنماییه‌كیان پێ نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌هۆی جه‌نگی ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه، له 13ی ئه‌م مانگه‌وه هه‌موو گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕاگیران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە