1 رۆژ پێش ئێستا
167 جار خوێنراوەتەوە
عەبدولستار مەجید: كەسانێك نێردرانە پەرلەمان دواتر پڕۆژەیاسای دژ بە ئیسلامیان هێنایە پێشەوە
پەیام
عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری
لە میانەی وتارێكدا كە لە مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵی دادگەری پێشكەشی كرد هانی خەڵكی
دا بە گەرمی بەشداریی دەنگدان بكەن و دەنگ بە كۆمەڵ بدەن، بۆ ئەوەی خەڵكانێكی تر نەبنە
نوێنەری گەلی كوردی موسڵمان كە خەمی ئیسلام و موسڵمانانیان نیە.
عەبدولستار مەجید ڕاشیگەیاند، لە رابردوودا خەڵكانێك نێردراونەتە
پەرلەمان و دواتر پرۆژەیاسای دژەئیسلامیان هێناوەتە ناو پەرلەمان، بۆیە نابێت كەمتەرخەم
بین.
ڕاشیگەیاند كەسانی قۆرخكار و ستەمكار كە زوڵمیان لە خەڵك
كردووە پێویستە بیانگۆڕین و هەڵنەبژێردرێنەوە، چونكە هەمان ئەنجامی ڕابردوویان دەبێت.
وتیشی: كۆمەڵی دادگەری ڕاستگۆ بووە لەگەڵ خەڵكی خۆی و لەگەڵ
بەڵێنەكانی و بە ئەركی سەرشانی خۆشمان زانیوە بەرگری لە شەریعی ئیسلام بكەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە