4 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. ئەو كەسانەی لە نەخۆشخانەی شار تەقەیان كرد دەستگیركران
پەیام
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی ڕاگەیاند، كە شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار تەقەیان كرد، کە یەکێکیان لەژێر كاریگەری مەیدا بووە و ئەویتریشیان خۆی بە پزیشك ناساندووە.
شەوی ڕابردوو پاش كاتژمێر 12ی شەو، سێ كەس بە مەبەستی سەردانیی نەخۆش چوونەتە نەخۆشخانەی شار، بەهۆی ئەوەی بەپێی ڕێنماییەكان سەردانی لەو كاتەدا ڕێگە پێ نەدراوە، كارمەندی بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانە ڕێگری لێ كردوون، ئەوانیش هێرشیان كردووەتە سەر كارمەندەكە و یەكێكیان چەكی كارمەندەكەی ڕفاندووە و تەقەی كردووە و هەڵهاتووە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد: دەستبەجێ لەلایەن بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانەوە دووان لە تۆمەتبارەكان دەستگیر كراون و دواتریش كەسی سێیەم دەستگیر كراوە.
بەپێی ئەوەی پۆلیس ڕایگەیاندووە یەكێك لە تۆمەتبارەكان خۆی بە پزیشك ناساندووە و یەكێكی دیكەیشیان لەژێر كاریگەری مەیدا بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە