10 کاتژمێر پێش ئێستا
379 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكی لوبنان بەتوندی ئیدانەى هێرشەكانی ئیسرائیلى بۆ سەر وڵاتەكەی كرد
پەیام
هێرشەكانی شەوی ڕابردووی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر لوبنان كوژراو و برینداریان لێ كەوتەوە و سەرۆكی ئەو وڵاتەش دەڵێت، هێرشەكان بۆ بەئامانجگرتنی سەقامگیریی نیشیتمانین بە بیانووی ئەمنیی ساختە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئاماژەی بەوە كردووە، بەهۆی هێرشەكانی شەوی رابردووی قەوارەی زایۆنی بۆسەر باشووری بەیروت، كەسێك كوژراوە و حەوت كەسی دیكەش بریندار بوون.
لەلایەكی دیكەوە سوپای زایۆنی باس لەوە دەكات، لە هێرشەكاندا ژێرخانی حزبووڵڵا و كۆمەڵەیەكی سەر بەو گرووپەیان بۆردومان كردووە.
لەبەرانبەردا جۆزێف عەون سەرۆكی لوبنان سەركۆنەی هێرشەكەی كرد و ڕایگەیاند، دامەزراوەی مەدەنی كردووەتە ئامانج.
دەشڵێت: دووبارەبوونەوەی دەستدرێژیی ئیسرائیلی بەشێكە لە سیاسەتێكی سیستماتیك، كە ئامانج لێی لەناوبردنی ژێرخانی بەرهەمدار و ڕێگریكردنە لەبووژانەوەی ئابووری و بەئامانجگرتنی سەقامگیری نیشتمانی بە بیانووی ئەمنی ساختە.
بەردەوامیی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی لەكاتێكدایە، چەند مانگێكە ئاگربەست لەنێوان لوبنان قەوارەكە ڕاگەیەنراوە، بەڵام سوپای زایۆنی بەبیانووی بەئامانجگرتنی ژێرخانی حزبوڵڵا، ناوبەناو هێرش دەكاتە سەر ئەو وڵاتە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە