3 کاتژمێر پێش ئێستا 25 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: هیچ هۆكارێك نییە تا سوپای ئەمریكا لە غەززە جێگیر بكرێن

پەیام

دۆناڵد ترەمپ هەڕەشە دەكات و دەڵێت، ئەگەر حەماس پابەندی ڕێككەوتن نەبێت ئەوا ئیسڕائیل بە قسەیەكی من دەست بە جەنگ دەكاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ سی ئێن ئێن، ڕایگەیاندووە: ئازادكردنی بارمتە زیندووەكان ئامانجی سەرەكی بوون. ئێستاش حەماس تۆڵە لە گرووپە چەكدار ومافیا توندوتیژەكانی كەرتی غەززە دەكاتەوە.

لەبارەی جەنگی ئۆكرانیاوە ترەمپ دەڵێت: زۆر جار كار لەسەر دۆسیەی ڕووسیا دەكەم بەڵام كامیان دەستكەوتێكی گەورەیە؟ چارەسەری ململانێ لە ئۆكرانیا كە سێ ساڵە بەردەوامە یان چارەسەری ناكۆكییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە سێ هەزار ساڵە بەردەوامە.

سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەش كردووە، ئەگەر حەماس پابەندی ڕێككەوتن نەبێت ئەوا قەوارەی زایۆنی لەسەر قسەیەكی ەئو راستەوخۆ دەست بە جەنگ دەكاتەوە.  ڕأشیگەیاندووە: هەر ئەندامێكی حەماس چەك دابنێت و پابەندی پێكەوەژیانی ئاشتیانە بێت، ئەوا لێبوردنیان پێ دەدرێت. هەر ئەندامێكیش بیەوێت غەززە جێ بهێڵت، ڕێگەی پێ دەدرێت.

لەلایەكی دیكەوە ترەمپ ڕأیگەیاند: ئەمریكا هێزی سەربازیی خۆی لە كەرتی غەززە جێگیر ناكات. ترەمپ دەڵێت: هیچ هۆكارێك نیە وا بكات سوپای ئەمریكا بچێـتە ناو غەززەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    ئەنجومەنی پێنجوێنی كۆمەڵی دادگەری هەڵمەتی بانگەشەی دەستپێكرد

  • 45 خولەک پێش ئێستا

    هەشت ساڵ پێش ئێستا لە 16ـی ئۆكتۆبەردا نیوەی خاكی كوردستان ڕادەست كرا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هیچ هۆكارێك نییە تا سوپای ئەمریكا لە غەززە جێگیر بكرێن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەنیا فڕاكسیۆنی كۆمەڵ توانیی پرساندن لە مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانگه‌شه‌ی لیستی 285ی‌ كۆمه‌ڵ له‌ حاجیاوا ده‌ستی پێ كرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌ره‌ڕای به‌ پارێزگابوونی؛ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك بازنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دانه‌نراوه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەشت ساڵ به‌سه‌ر چۆڵكردنی كه‌ركووك و له‌ده‌ستدانی‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان تێده‌په‌ڕێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی كۆتاییهات و فرۆشى کتێب بۆ نیوە دابەزیوە

سەرەتا