4 کاتژمێر پێش ئێستا 456 جار خوێنراوەتەوە

دیاربەكر.. مامۆستا عەلی باپیر سەردانی ڕێكخراوی ئازادی و مەدرەسەی صوفەی كرد

پەیام 

ئەمڕۆ مامۆستا عەلی باپیر بە یاوەریی وەفدێكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، لە شاری دیاربەكر سەردانی ڕێكخراوی ئازادی (ئۆزگور) و مەدرەسەی (صوفە)ـی كرد.

سەرەتا وەفدەكە لە ئۆفیسی سەرەكیی كۆمەڵەی ڕێكخراوەكانی ئازادی (ئۆزگور) پێشوازییان لێ كرا و مامۆستا عەلی باپیر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك و ئەندامانی كۆمەڵەی ناوبراو دەربڕی، بەتایبەت لە بەرامبەر ڕێكخستنی كۆڕبەندی "كورد لە توركیا: برایەتیی و ئاشتیی كۆمەڵایەتی" كە ژمارەیەكی بەرچاو لە بەڕێوەبەرانی ڕێكخراوەكان، كەسایەتییە دیارەكان، نووسەران و ڕۆشنبیرانی لەخۆ گرتبوو، دیدارەكە بە بەشداریی د. یاسین ئەكتای، كەسایەتیی ئەكادیمیی و سیاسیی دیار، بەڕێوەچوو.

 تێیدا گفتوگۆیەكی چڕوپڕ لەسەر گۆڕانكارییە گرنگەكانی جیهان و ناوچەكە بەگشتیی و، پرسی ئاشتیی لە توركیا، دۆخی ئێستای عێڕاق و پڕۆسەی هەڵبژاردن كرا.

 لەلایەن خۆیەوە، د. ڕیزوان كایە، سەرۆكی گشتیی كۆمەڵەی ڕێكخراوەكانی ئازادی (ئۆزگور)، خۆشحاڵیی و پێشوازیی گەرمی خۆی و هاوكارانی بۆ ئەم سەردانە دەربڕیی و هیوای بەردەوامیی پەیوەندییەكان و دیداری لەو شێوەیەی خواست.

لە بەشێكی دیكەی سەردانەكەیدا، مامۆستا عەلی باپیر سەردانی مەدرەسەی (صوفە)ـی كردو لە لایەن مامۆستا مەلا تەیب ئەلبوتی و ژمارەیەك لە مامۆستایان و وانەبێژانی مەدرەسەكەوە بە گەرمی پێشوازیی لێكرا.

 لەم دیدارەشدا، مامۆستا عەلی باپیر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی مەدرەسەكە كرد لەپای ئەو خزمەتە گەورەیەی پێشكەشی دەكەن بە فێرخوازانی زانستی شەرعیی، هەروەها ڕۆڵی گرنگی مەدرەسەكەی لە بواری پەروەردەو پێگەیاندنی فێرخوازاندا بەرز نرخاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکى کۆمەڵ بە پۆشاکى کوردییەوە لە توركیا داوای فەراهەمكردنی مافەکانی كورد دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی 285ـی كۆمەڵ بەرگریكاری سەرسەختی ئایین و كلتوور و بەها باڵاكانی كۆمەڵگەیە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیاربەكر.. مامۆستا عەلی باپیر سەردانی ڕێكخراوی ئازادی و مەدرەسەی صوفەی كرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی 285ی كۆمەڵ لە بەغداد شەڕ لەسەر داواكارییەکانی خەڵكی هەرێم دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکى لیستی 285ى کۆمەڵ: هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتی خەڵك لە بەغداد دەیكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاڵپشتیی چین و توێژەكان لە ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ لیستی 285ی كۆمەڵ زیاتر دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کاندیدانى لیستى 285ى کۆمەڵ: پێویستە مامۆستایان لەم هەڵبژاردنەدا تۆڵەى خۆیان لە دەسەڵات بکەنەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ناحیەی سیروان كەرنەڤاڵی لیستی 285ی كۆمەڵی دادگەری بەڕێوەچوو

سەرەتا