4 کاتژمێر پێش ئێستا
15 جار خوێنراوەتەوە
لە ناحیەی سیروان كەرنەڤاڵی لیستی 285ی كۆمەڵی دادگەری بەڕێوەچوو
پەیام
لە ناحیەی سیروان كەرنەڤاڵێك بۆ سەرخستنی لیستی 285ی كۆمەڵی دادگەری ئەنجامدرا.
بەرپرسانی باڵای كۆمەڵی دادگەری و بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان و كاندیدەكانی سنوری بازنەی سلێمانی بەشدار بوون لە كەرنەڤاڵێك بۆ سەرخستنی لیستی 285ی كۆمەڵی دادگەری لە ناحیەی سیروان.
سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی پارێزگای هەڵەبجەی كۆمەڵ بۆ پەیام ڕایگەیاند چاویان لە متمانەی خەڵكە بە گشتی و چاوەڕێی ئەوەن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگەكانیان زۆر زیاتربێت و هیوایان بە خەڵكی ئیسلامخوازە لیستەكەیان سەربخەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە