6 کاتژمێر پێش ئێستا
322 جار خوێنراوەتەوە
باكوری كوردستان.. سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی هوداپاریان كرد
مامۆستا عه‌لی باپیر له شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان له‌لایه‌ن هودا پار و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری توركیاوه به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌یدا زه‌كه‌ریا یاپج ئۆغڵۆ سه‌رۆكی هودا پار, مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند، هیوادارم په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و هودا پار ڕۆژ به ڕۆژ په‌ره‌وپێش بچێت، چونكه جگه له دڵسۆزی و خزمه‌ت بۆ میلله‌ته‌كه‌مان شتێكی دیكه‌مان پێ نییه.
مامۆستا عه‌لی باپیر ڕوونیشی كرده‌وه، میلله‌ته‌كه‌مان پێویستی زۆری به ته‌بایی و ئاشته‌وایی هه‌یه و هیواخوازم پڕۆسه‌ی ئاشتی توركیا و په‌كه‌كه‌ش به ئه‌نجام بگات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە