5 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
بریندارانی خۆپیشاندانەكەی وەرتێ: بەهەڕەمەكی تەقەمان لێکرا و بە قۆناغە تفەنگ لێیانداین
پەیام
لە كاتێكدا خەڵكی وەرتێ بە شێوەیەكی ئاشتیانە هاتنە سەر شەقام و داوای دابینكردنی خزمەتگوزاریان لە حكومەت كرد، بەڵام هێزە ئەمنیەكان بە گوللە وەڵامیان دانەوە و لە ئەنجامدا جگە لە شەهید بوونی خۆپیشاندەرێك هاوكات چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون.
بەشێك لەو خۆپیشاندەرانەی بریندار بوون چیرۆكی ڕووداوەكان بۆ پەیام دەگێڕنەوە و باس لەوە دەكەن كە چۆن لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە توندوتیژیان بەرانبەر كراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە