5 کاتژمێر پێش ئێستا 139 جار خوێنراوەتەوە

سوودانی: بڕینی مووچەی هەرێم سیاسی نییە، بەڵکو تەواو یاسایی و تەكنیكیە

پەیام 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕەتیدەكاتەوە بڕینی مووچەی هەرێم سیاسی بێت و دەڵێت: تەواو یاسایی و تەكنیكیە.

محەمە شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت: ڕەتیكردەوە كە بەغدا هەوڵی برسیكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستان بدات و وتی: بەغدا سوور بووە بە جێبەجێكردنی ئەركە ئەخلاقی و دەستووریەكانی هەروەها ئەو ڕێككەوتنە سیاسیەش كە كێشەكانی چارەسەر دەكرد.

سودانی دەڵێت: دوای پەسەند كردنی یاسای بودجە و دواتر هەمواركردنەوەی، حكومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە ڕادەستكردنی تەواوەتی نەوت و بە ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی بە گەنجینەی گشتی، بە پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، ئەوەش پێشێل كردنی یاسا و بڕیاری دادگایە و سەرۆكوەزیرانیش ناتوانێت بەسەریدا تێپەڕێت سەرپێچی لێ بكات.

جەختیشی كردووە وەزارەتی دارایی بە بێ پابەندبوونی حكومەتی هەرێم ناتواێت بودجە بنێرێت، ئاماژەشی كرد كە حكومەتی عێراق بە ئومێدی چارەسەر بۆ ماوەیەك لە دەرەوەی پشكی بودجە بە پێی بڕیارێكی پارەی ناردووە.

لە كۆتایشدا سەرۆكوەزیرانی عێراق جەخت دەكاتەوە بڕیارەكان تەواو یاسایی و تەكنیكین بەو بەڵگەیەی كە ئێستا گفتوگۆ لەسەر ئەو بڕە نەوتە دەكرێت كە بڕیارە ڕادەست بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوودانی: بڕینی مووچەی هەرێم سیاسی نییە، بەڵکو تەواو یاسایی و تەكنیكیە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دواخست

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    موقتەدا سەدر تایبەتمەندی ئەو لایەنە سیاسییەی ئاشكرا كرد كە دەنگی پێ دەدەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی دارایی نوێنەرانی عێراق: مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران و خانەنشینان دابین و مسۆگەرە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. بەپێی پێشبینییەك ڕێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا %50 تێدەپەڕێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لەكۆی 15 شاری جیهانى 11 شاری عێراق هەن لە نێو ڕێزبەندیی گەرمترینەكاندان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری نەوت: عێراق و توركیا ئامادەی هەناردەكردنەوەی نەوتن و چاوەڕێی هەرێمن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هۆزەكانی عێراق لە هەوڵى گەڕاندنەوەى كەسوكاری چەكدارانی داعش نیگەرانن

سەرەتا