1 رۆژ پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
نهتهوهیهكگرتووهكان پشتیوانی له ڕێكهوتنی ئاگربهست دهكات
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس خۆشحاڵی خۆی بە ڕێککەوتنی ئاگربەست نێوان قهوارهی زایۆنی و حەماس لە کەرتی غەززە، ڕاگەیاند.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "خۆشحاڵم بەو ڕێککەوتنە ئاگربەستەی کە لەسەر پێشنیازی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کەرتی غەززە، ڕاگەیاندراوە".
ھەروەھا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا، قەتەر، میسر و تورکیای کردووە لە ھەمبەر بە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
داوایشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە سەرجەم خاڵەکانی ناو ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکەن.
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پێویستە سەرجەم بەدیلگیراوەکان ئازاد بکرێن و ڕێگاش بدرێت یارمەتییە مرۆییەکان بە پەلە بگەیەندرێنە کەرتی غەززە و ڕایگەیاندووە: "دەبێت کۆتایی بھێندرێت بە نەھامەتیی فەڵەستینییەکان لە غەززە".
ڕاشیگەیاندووە: "داوا لە ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم کە ئەم دەرفەتە گرنگە بقۆزنەوە بۆ دامەزراندنی ڕێگایەکی سیاسی باوەڕپێکراو، بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە داگیرکاری، دان پێدانان بە مافی چارەی خۆنووسینی گەلی فەڵەستین و گەیشتن بە چارەسەریی دوو دەوڵەتیی کە ئیسرائیلییەکان و فەڵەستینییەکان بتوانن بە ئارامی و ئاسایش بژین".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە