4 کاتژمێر پێش ئێستا 77 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا یاسای قەیسەری سەر وڵاتی سووریای هەڵوەشاندەوە

پەیام 

جۆ ویڵسۆن ئەندامی كۆماری لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەنجوومەنەكە دەنگی بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر دا كە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا بەسەر سووریادا درابوو.

لای خۆیانەوە و بەبۆنەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر، هەر یەك لە وەزیرانی دەرەوە و ئابووری سووریا سوپاسی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكایان كرد و ئەو هەنگاوەیان بە سەركەوتنی دیبلۆماسییەتی دەسەڵاتی نوێی وڵاتەكەیان ناوبرد.

12ی حوزەیران، مانگی شەشی ئەمساڵ جۆ وێڵسۆن ئەندامی پارتی كۆماری ئەمریكا پڕۆژەبڕیارێكی بۆ هەڵگرتنی یاسای قەیسەر لەسەر دەسەڵاتی نوێی سووریا پێشكەش كرد.

قەیسەر ناوی خوازراوی پۆلیسێكی سەربازیی سوووریایە بە ناوی (فەرید موزهان) كە ساڵی 2013 لە ڕژێمی سووریا جیا بووەوە و 55 هەزار وێنەی ئەشكەنجە و پێشێلكاری زیندانەكانی ڕژێمی لەگەڵ خۆی بردە دەرەوە.

لە ساڵی 2016 ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پڕۆژەیاسایەكیان بە ناوی قەیسەر بردە كۆنگرێس و هەر دوو ژوورەكە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 پەسەندیان كرد.
بەپێی یاساكە سزا خرایە سەر چەندین كەسایەتی و دامودەزگای ڕژێمی سووریا كە لە تاوانی جەنگ تێوە گلابوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 31 خولەک پێش ئێستا

    دواى بێهیواکردنى ترەمپ، كۆشكی سپی دەڵێت لیژنەی نۆبڵ سیاسەتی بەسەر ئاشتیدا هەڵبژارد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا یاسای قەیسەری سەر وڵاتی سووریای هەڵوەشاندەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا ڕەزامەندی لەسەر دیاریكردنی هاوكاری دارایی بۆ هێزەكانی هەسەدە دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی له‌ ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یەکێتیی ئەورووپا پشتیوانی بۆ پلانی ئاگربەست دووپات کردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا كەشتییەكی دیكەی ڤەنزوێلاى بۆردومان كرد و گرژییەکانی هەردوولا لە هەڵكشاندایە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دوای چەند كاتژمێرێك لە دەستبەكاربوونی، سەرۆكوەزیرانی فەڕەنسا دەستی لەكار كێشایەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: تەنیا دوێنێ شەو 251 درۆنی ئۆكرانیامان خستە خوارەوە

سەرەتا