6 کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا ڕەزامەندی لەسەر دیاریكردنی هاوكاری دارایی بۆ هێزەكانی هەسەدە دەدات

پەیام 

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسای ڕێگەپێدانی بەرگری نیشتمانی بۆ ساڵی 2026 دا كە تێیدا بڕی 130 ملیۆن دۆلار لە بودجەی وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن) بۆ هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و سوپای سووریای ئازاد دیاریی كراوە.

ڕەزامەندییەكەی ئەنجومەنی پیران لەسەر پڕۆژەیاساكە، كە بودجەكەی دەگاتە نزیكەی 925 ملیار دۆلار، بە دەنگی زۆرینەی 77 ئەندام بووە، لە بەرانبەر 20 دەنگی ناڕازیدا. 

پڕۆژەیاساكە دیاریكردنی بڕی 130 ملیۆن دۆلار بۆ ڕاهێنان و كەرەستە و مووچەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و (سوپای سووریای ئازاد)ی جێگیر لە باشووری سووریا، لەخۆ دەگرێت. 

ویلایەتە یەكگرتووەكان ساڵانە لەژێر ناوی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بڕێك پارە بۆ هەسەدە كە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی نزیك لە (پەكەكە) زۆرینەی هێزەكانی پێك دەهێنێت، دیاری دەكات و لە 10ی مانگی ڕابردووش ئەنجومەنی نوێنەران بە دەنگی 231 ئەندام لە بەرانبەر 196 دەنگی ناڕازیدا دەنگی بە پڕۆژەیاساكە دا. 
بڕی ئەو پارەیەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بۆ ساڵی 2025 بۆ هەسەدەی دیاری كرد گەیشتە نزیكەی 147 ملیۆن دۆلار، پێشتریش لە ساڵی 2024دا نزیكەی 156 ملیۆن دۆلاری بۆ دیاری كردبوون. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 49 خولەک پێش ئێستا

    دواى بێهیواکردنى ترەمپ، كۆشكی سپی دەڵێت لیژنەی نۆبڵ سیاسەتی بەسەر ئاشتیدا هەڵبژارد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا یاسای قەیسەری سەر وڵاتی سووریای هەڵوەشاندەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا ڕەزامەندی لەسەر دیاریكردنی هاوكاری دارایی بۆ هێزەكانی هەسەدە دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی له‌ ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یەکێتیی ئەورووپا پشتیوانی بۆ پلانی ئاگربەست دووپات کردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا كەشتییەكی دیكەی ڤەنزوێلاى بۆردومان كرد و گرژییەکانی هەردوولا لە هەڵكشاندایە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دوای چەند كاتژمێرێك لە دەستبەكاربوونی، سەرۆكوەزیرانی فەڕەنسا دەستی لەكار كێشایەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: تەنیا دوێنێ شەو 251 درۆنی ئۆكرانیامان خستە خوارەوە

سەرەتا